بڕیارگه‌ی خاته‌مولئه‌نبیا: هێرشمان نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئیمارات
وێستگه‌نیوز –
بڕیارگه‌ی خاته‌مولئه‌نبیا رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ هێرشێكیان نه‌كردووه‌ته‌وه سه‌ر وڵاتی ئیمارات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5ی ئایاری 2026، قه‌رارگه‌ی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: " له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ هێرشێكیان به مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئیمارات".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر كارێكی وابكرایه، راشكاوانه رامانده‌گه‌یاند، بۆیه راپۆرتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته ره‌تده‌كرێته‌وه و دووره له راستییه‌وه".
بڕیارگه‌ی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌رپرسانی ئیمارات ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "نابێت وڵاته‌كه‌یان وه‌ك خاكێكی ئیسلامی ببێته بنكه‌ی ئه‌مریكی و زایۆنیسته‌كان و هێز و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانیان؛ هه‌روه‌ها نابێ ناپاكی له جیهانی ئیسلامی و موسڵمانان بكه‌ن".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "به‌داخه‌وه، ده‌بێ بوترێ كه ئیمارات ئه‌مڕۆ بووه‌ته یه‌كێك له بنكه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكا و زایۆنیییه‌كان و هۆكاری سه‌ره‌كی نائه‌منی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ك بووه‌ته شوێنی به‌شێكی زۆر له هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ئه‌وان".
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی "هه‌ر هه‌نگاوێك له ئیماراته‌وه به‌رامبه‌ر ئێران بگیرێته‌به‌ر، وه‌ڵامێكی به‌هێز و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت".
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیمارات، دوو ڕۆژه هێرشه موشه‌كی و درۆنییه‌كان له ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیان پێكردوه‌ته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیمارات ڕایگه‌یاند كه سیسته‌می به‌رگرییه ئاسمانی وڵاته‌كه رووبه‌ڕووی هێرشێكی موشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێران ده‌بنه‌وه و توانیویانه چه‌ندین موشه‌كی بالیستی و كروز تێكبشكێنن.
PM:11:22:05/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 92
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت