سێنتکۆم: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی "فارس" سەر بە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە کە کەشتییەکی جەنگی ئەمریکایان کردوەتە ئامانج، سێنتکۆم هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە پەیامێکدا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵە، نووسیویەتی، "هیچ کەشتییەکی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان هێرشی نەکراوەتە سەر. هێزەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە پڕۆژەی ئازادی دەکەن و گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێران جێبەجێ دەکەن".

هاوکات لەگەڵ هەواڵەکەی ئاژانسی فارس، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئایار، ئاژانسی هەواڵی «تەسنیم»ی سەر بە سوپای پاسداران، ڕاگەیەندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "بە هۆشدارییەکی توند و خێرای هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامی، ڕێگری لە چوونە ناوەوەی کەشتییە تێکشکێنەرەکانی ئەمریکا" بۆ ناوچەی گەرووی هورمز کرا. ئەم ڕاگەیەندراوە زانیاری زیاتری نەخستووەتە ڕوو.

پێش بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی سێنتکۆم، باراک ڕاڤید، پەیامنێری ماڵپەڕی «ئەکسیۆس» لە زمان بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە ئەو ئیدیعایانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن کەشتییەکی ئەمریکی لەلایەن موشەکەکانی ئێرانەوە کراوەتە ئامانجی.


PM:02:21:04/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت