ئوردون... ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی گروپی ئیخوان موسلمینی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3ی ئایاری 2026، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوردون، رایگه‌یاند له شاری عه‌قه‌به، چالاكییه‌كی رێكخراوه‌یی نایاسایی، له‌لایه‌ن گروپی ئیخوان موسلمینی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه ئه‌نجامدراوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌شداربووانی چالاكییه‌كه ده‌ستگیركراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونی كرده‌وه چالاكییه‌كه بریتی بووه له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، به راسپارده‌ی چه‌ند كه‌سێك كه پێگه‌ی باڵایان له ناو گروپه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌دا هه‌بووه؛ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه و جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌رهه‌قیان به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌ت جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌م گروپه قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌ژێر هیچ بارودۆخێكدا، بۆیان نییه هیچ جۆره چالاكییه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌و گروپه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه هه‌ر كه‌سێك، سه‌لمێندرا له سه‌رپێچیكردنی یاساوه تێوه‌گلاوه، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كاری سیاسی، له رێگه‌ی ئه‌و پارتانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و مۆڵه‌تپێدراو، ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ده‌ر له‌وه چاوپۆشی له هیچ جوڵه‌یه‌ك ناكرێت كه ئامانجی پێشێلكردنی یاسا یان تێپه‌ڕاندنی بێت.
حكومه‌تی ئوردون له 23ی نیسانی 2025 به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌كردنی گروپی ئیخوان موسلمین و رێگه‌نه‌دان به ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كانی ئه‌و گروپه‌ی راگه‌یاندووه و وه‌ك گروپێكی نایاسایی ناساندوێتی، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵ و داخستنی باره‌گاكانیان.
ئه‌م بڕیاره دوای مێژوویه‌كی درێژ له په‌یوه‌ندییه ناجێگیره‌كان و گۆڕانكارییه یاساییه‌كان دێت كه به داواكاری رێكخستنه‌وه‌ی بارودۆخی یاسایی گروپه‌كه ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش كۆتاییهێنان بوو به وه‌رزێكی درێژ له چالاكییه راسته‌وخۆكانیان له وڵاته‌كه‌دا.
PM:04:30:03/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت