جوڵەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات


وێستگەنیوز-

بە پێی زانیارییەکان هاتوچۆی ئاسمانیی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، کە بەشێکی زۆری پێکهاتووە لە فڕۆکەکانی گواستنەوە و سووتەمەنی هەڵگری ئاسمانی.

بە پێی زانیارییەکانی فلایت ڕادار 24، داتاکانی بەرنامەی چاودێریی گەشتە ئاسمانییەکان نیشانی دەدەن کە ڕۆژی شەممە 2ی ئایار، زیادبوونێکی نائاسایی لە ژمارەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکادا بینراوە کە لە ئەورووپاوە بەرەو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە تۆڕی هەواڵی ئەلجەزیرەش بڵاوی کردووەتەوە: زۆربەی فڕۆکە نێردراوەکان لە جۆری C-17A Globemaster III بوون، کە هەر دانەیەکیان توانای گواستنەوەی نزیکەی 77 تۆن کەلوپەل و نزیکەی 100 کارمەندی سەربازییان هەیە.

لانی کەم 12 فڕۆکەی گواستنەوە لە ڕێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوون، کە هەندێکیان لە ئەڵمانیاوە بەڕێکەوتبوون.

فڕۆکەکانی جۆری Boeing KC-135 Stratotanker لە نێو ئەو فڕۆکانەدا بوون کە بەرەو ناوچەکە دەڕۆیشتن؛ لانی کەم چوار فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر لە کاتی کارکردندا لە دەوروبەری ئیسرائیل و ناوچەکانی دەوروبەری بینراون.


PM:03:11:03/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت