ترەمپ: هێشتا ئێران باجی ئەو شتانە نەداوە کە لە 47 ساڵە بەسەر مرۆڤایەتیدا هێناویە
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ڕایگەیاند کە بڕیارە «ئەو پلانەی کە ئێران تازە ناردوویەتی»
تاوتوێ بکات و وتیشی پێموایە ئەم پلانەیش جێگەی قبووڵ نابێت.
ترەمپ نووسیویەتی، حکومەتی ئێران «هێشتا باجی پێویستی بۆ ئەو
شتانە نەداوە کە لە 47 ساڵی ڕابردوودا بەسەر مرۆڤایەتی و جیهانیدا هێناوە»، هەر بۆیەش
دوورە کە ئەم پلانەیش قبووڵکراو بێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکەی سەبارەت بەم
پلانە نوێیە نەداوە.
پێنجشەممەی ڕابردوو، ئێران ڕایگەیاندبوو کە لە ڕێگەی
پاکستانەوە، پلانێکی گەیاندووەتە دەست ئەمریکا. ڕۆژێک
دوای ئەوە، ترەمپ بەبێ خستنەڕووی وردەکارییەکان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان
وتی کە ئەو پلانە ڕەزامەندی ئەوی بەدەست نەهێناوە.
بەم شێوەیە، ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەم پلانەیش ڕەت
بکاتەوە، ئەوا دەبێتە دووەم پلانی کۆماری ئیسلامی کە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا
ڕەت دەکرێتەوە.
AM:08:27:03/05/2026
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت