ترەمپ: من لە کوردەکان رازی نیم ئەوان چەکەکانیان نەگەیاندە شوێنی خۆی
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بەو چەکانەی لە رێگەی
کوردەوە بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی ناردبوو وتی ، "من لە کوردەکان رازی نیم
ئەوان چەکەکانیان نەگەیاندە شوێنێ خۆی".
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، "بەشێک لەو
چەکانە بەدەست خەڵکی خۆپیشاندەر لە ئێران گەیشتووە، بەڵام کوردەکان چەکەکانیان نەگەیاندە
شوێنی خۆی".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە نوێترین پێشنیازی
ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن ڕازی نییە. و
وتی، "لە ئێستادا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئێران خەریکی دانوستانین و پێشکەوتنمان
لە گفتوگۆکاندا بەدەستهێناوە."
ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: "دڵنیا نیم
لەوەی کە لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن."
سەبارەت بە دەستنیشانکردنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی نوێی
عێراق وتی، " کەسێکی
زۆر باشە، دوێنێ گفتوگۆیەکی دوور و درێژمان کرد، پیرۆزباییم لێکرد. ئێمە دەمانەوێت
لە کارەکەیدا سەرکەوتوو بێت و پێم گوت کە ئەمریکا پاڵپشتیی لێدەکات. ئێمە زۆر
تووندی پاڵپشتی لێدەکەین."
PM:07:52:01/05/2026
ئهم بابهته 1264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت