کۆشکی سپی: وردەکارییەکانی پڕۆژە نوێیەکەی ئێران ئاشکرا ناکەین
وێستگەنیوز–
کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی، لە وەڵامی پرسیارەکان سەبارەت بە پێشنیازە
نوێیەکەی ئێران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە ڕێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە
پێشکەش کراوە، ڕایگەیاند کە وردەکاریی گفتوگۆ دیپلۆماسییە تایبەتەکان ئاشکرا ناکات.
ئانا کێلی، وتەبێژی کۆشکی سپی، بەیاننامەیەکی داوە بە
ئاژانسی ڕۆیتەرز و فرانس پرێس کە تێیدا هاتووە، "ئێمە وردەکاریی گفتوگۆ دیپلۆماسییە
تایبەتەکان ناخەینە ڕوو."
ناوبراو هەروەها وتی، "سەرۆک ترامپ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە
کە نابێت ئێران هەرگیز ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، و دانوستانەکان بۆ دەستەبەرکردنی
ئاسایشی نیشتمانیی کورتخایەن و درێژخایەنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامن."
ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا)، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئێران دەقی نوێترین پڕۆژەی دانوستانەکانی خۆی ئێوارەی پێنجشەممە ڕادەستی
پاکستان کردووە، بەڵام ئاماژەی بە وردەکارییەکانی ئەو پڕۆژەیە نەکردووە.
PM:06:58:01/05/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت