هۆشداری لە ژینگەیەکی لەبار بۆ توندڕەوی ده‌درێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026، ناوەندی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ، هۆشدارییدا لە بەردەوامبوونی چەند هۆکارێکی سەرەکی کە دەبنە هۆی به‌رهه‌مهێنانی ژینگەی توندڕەوی لە وڵات‌دا و جەختیی له‌وه کردەوە پێویستیی جوڵەی پێشوەختە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە توندڕەوەکان، یه‌كیك له‌وانه "کۆمەڵەی قوربان/ جماعة القربان" بگیرێته‌به‌ر.
عەلی عەبادی، سەرۆکی ناوەندەکە، لە لێدوانێکدا بۆ "بەغداد ئەلیەوم" ڕایگەیاند: "توندڕەوی فیکرێکی بۆگه‌نه و سێ هۆکاری بنەڕەتی ژینگەکەیه‌كی له‌باری بۆ ئامادە دەکەن، ئەوانیش: هەژاری، نەزانین و نەبوونی چالاکیی ڕۆشنبیرییه، جگە لە بوونی دەستوەردانی دەرەکی کە هەوڵ دەدەن ئەم بارودۆخانە بقۆزنەوە".
ناوبراو ڕوونی کردەوە "کۆمەڵەی قوربان، یەکێکە لە گروپە توندڕەوەکان کە سوکایەتی بە ئایینی ئیسلام دەکات و ژینگه‌ی فشۆڵی ناوچه لادێنشینه‌كان و شوێنه دووره ده‌ستكان ده‌قۆزیته‌وه و به سودوه‌رگرتن له هەژاری و لاوازیی هۆشیاریی، بیروڕاو و فیكری خۆی بڵاوده‌كاته‌وه". هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات ئەم گروپە، درێژکراوەی هەوڵە دەرەکییەکانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوخۆیی.
عه‌لی عه‌بادی له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ده‌ڵیت: "مەترسییه‌كانی ئەم گروپانە، وا دەخوازێت پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان دابڕێژرێت، چونکە هەر ژینگەیەک نەزانین و هەژاری و نه‌بوونی چالاکیی ڕۆشنبیری تێدا کۆببێتەوە، دەبێتە زەوییەکی بەپیت بۆ بڵاوبوونەوەی توندڕەوی بە هەموو جۆرەکانییەوە".
عەبادی ئاماژە بۆ ئه‌وه ده‌كات لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ گروپە توندڕەوەکان، زۆرجار ئەوە دەخەنە ڕوو هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه، هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌م بیركردنه‌وه و فیكری تووندڕه‌وی، بۆ ئه‌نجێندای تایبه‌تی خۆیان، به‌كاربهێنن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه عێراق، هێشتا لەبەردەم هەڕەشەی جۆراوجۆردایە کە توندڕەوی یەکێکە لە ئامرازەکانی.
لە کۆتاییدا داوای کرد واقیعی ڕۆشنبیری و ئەدەبی لە وڵات‌دا ببوژێنرێتەوە، ئەویش لە ڕێگەی پشتگیریکردنی مەڵبەندە ڕۆشنبیرییەکان و سازکردنی سیمیناری هۆشیاری لە قەزا و ناحیەکاندا، بەجۆرێک یارمەتیدەر بێت لە بنیاتنانی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و کردنەوەی ئاسۆی ئەرێنی لەبەردەم گەنجان بۆ ئەوەی نەکەونە داوی ڕەوتە توندڕەوەکانەوە.
هه‌رچه‌نده له ساڵانی رابردوودا، گروپه تیرۆریستییه‌كان له عێراق پاشه‌كشه‌یان كردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، عێراق، سه‌باره‌ت به به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تووندڕه‌وی، له‌به‌رده‌م ئاله‌نگاری گه‌وره‌دایه.
لێره‌وه گرنگی چاره‌سه‌ری فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له پاڵ چاره‌سه‌ری ئه‌منی و سه‌ربازی، ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی باشتركردنی دۆخی ئابوری و فراوانكردنی چالاكییه رۆشنبیری و كلتورییه‌كان و پته‌وكردنی هۆشیاری ده‌سته‌جه‌معی، بۆ رێگریكردن له‌ده‌ركه‌وتنی گروپی نوێ و كه بۆشایی و كه‌لێنه فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌قۆزنه‌وه.
PM:06:53:30/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 64
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت