ترەمپ ناوی گەرووی هورمزی گۆڕی
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکان نەخشەیەکی نوێی گەرووی هورمزی بە ناوی «گەرووی ترەمپ» بڵاوکردەوە.
ترەمپ پێشتریش ئەو ناوەی بۆ گەرووی هورمز بەکار هێنابوو.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری
ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی - ترووس سۆشیاڵ - نەخشەیەکی گەرووی هورمزی بڵاوکردووەتەوە
کە تێیدا ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ "گەرووی ترامپ".
ناوبراو پێشتریش لە
کاتی وتارێکدا ناوی "گەرووی ترەمپ"ی بەکارهێنابوو، کاتێک ئامادەبووان دەستیان
کردبوو بە پێکەنین، ڕایگەیاندبوو کە ڕەنگە میدیاکان سەرەتا وا بیربکەنەوە ئەمە تەنها
"هەڵەیەکی زمانەوانی" بووە، بەڵام هەمووان دەزانن کە من زۆر بە دەگمەن هەڵە
دەکەم.
AM:09:29:30/04/2026
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت