ئێران لە چەندین فڕۆکەخانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێکردەوە
وێستگەنیوز-
دوای ماوەیەک لە پەککەوتنی
هاتوچۆی ئاسمانی بەهۆی شەڕەوە، ئێران پرۆسەی کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی و دەستپێکردنەوەی
گەشتەکانی لە چەندین فڕۆکەخانەوە راگەیاند.
میدیا فەرمییەکانی ئێران
ئاشکرایان کردووە کە شەش فڕۆکەخانەی سەرەکی و ستراتیژی بە رووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا
کراونەتەوە، ئەوانیش بریتین لە: میهرئابادی تاران، مەشهەد، شیراز، زاهیدان،
گورگان و ورمێ.
هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکان
بۆ ئاساییکردنەوەی جووڵەی فڕین، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا فڕۆکەخانەکانی کرمان، یەزد
و بیرجەندیش بگەڕێنەوە ناو تۆڕی گەشتە ئاسمانییەکان.
سەرەڕای ئەم هەنگاوانە،
هێشتا فڕۆکەخانەکانی رۆژئاوا و باشووری ئێران (ناوچە هاوسنوورەکانی عێراق و کەنداو)
بەهۆی هەندێک "کۆتوبەندی تەکنیکی" بە تەواوی نەکراونەتەوە. تیمە فڕۆکەوانییەکان
لە هەوڵدان بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەخانەکانی ئەسفەهان، کرماشان، ئابادان، ئەهواز، رەشت،
ئیلام و ئەردەبیل تا لە قۆناغی داهاتوودا بکەونەوە گەڕ.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە
کە ئێران بەهۆی جەنگ و پێکدادانە سەربازییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل،
بۆ پاراستنی ئاسایشی گەشتەکان، ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی فڕۆکە مەدەنییەکاندا
داخرابوو.
PM:03:33:29/04/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت