نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران لە سەرەتای شەڕەوە ٢١ کەسی لەسێدارە داوە


وێستگەنیوز-

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە
29ی نیسان 2026 بڵاویکردەوە کە لە کاتی دەسپێکی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لانیکەم 21 کەس لە ئیران لەسێدارە دراون و زیاتر لە 4000 کەسیش دەستبەسەر کراون
.

بە پێی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەرەتای شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران "لانیکەم9 کەس لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی کۆتایی زستان، 10 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە نەیارەکان، و دوو کەسیش بە تۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە دراون".

ئەوەشی زیاد کردووە، "هەر لەو ماوەیەدا مەزندە دەکرێت زیاتر لە 4000 کەس لە ئێران بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەر کرابێتن".


PM:01:47:29/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت