ترەمپ دوودڵە.. هێرشی سەربازی یان چاوەڕێکردنی ئەنجامی فشارەکان؟


وێستگه‌نیوز -
ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" ئاماژەی بەوە کردووە "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوودڵە لە نێوان دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی نوێ یان چاوەڕوانیکردنی ئەنجامی فشارە ئابوورییەکان".

ماڵپەڕەکە دەڵێت: "ترەمپ ئارەزووی ئەوەی پیشان نەداوە کە پێشنیازەکەی ئێران قبووڵ بکات، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی دواخستنی گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی".

هەروەها ڕوونی کردووەتەوە "ڕاوێژکارە باڵاکانی دەیانەوێت گەمارۆکان بەردەوام بن و سزای زیاتر بسەپێنن، پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ بژاردەی بۆردومانکردن".

ماڵپه‌ڕه‌كه‌‌ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە: "نیگەرانین لەوەی واشنتۆن ڕابکێشرێتە ناو ململانێیەکی سڕکراو کە نە جەنگی تێدا بێت و نە ڕێککەوتن".


PM:07:38:28/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت