مارکۆ رۆبیۆ: بەرپرسانی ئێران توشی دووبەرەکی قووڵی ناوخۆیی بوون
وێستگەنیوز-
وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن پیاوانی ئایینی شیعەی
توندڕەوەوە بەڕێوە دەبرێت، بەڵام ئەوان بە توندی تووشی کەلێن و دووبەرەکی قووڵی ناوخۆیی
بوون.
مارکۆ
رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشنیارە نوێیەکەی ئێرانی بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز
لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی بە "قبووڵنەکراو" ناوبرد و دەڵێت مەبەستی
کۆماری ئیسلامی لە کردنەوەی تەنگەکە ئەوەیە کە "لەگەڵ ئێمە هەماهەنگی بکەن و مۆڵەتمان
لێ وەربگرن، ئەو کات دەتوانن بە ناو تەنگەکەدا تێپەڕ بن."
مارکۆ
رۆبیۆ لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بە بوونی کێشە لە ناوەندەکانی بڕیاردانی ناوخۆی
حکومەتی ئێران کرد و وتی، "جگە لەو ڕاستییەی کە وڵاتەکە لەلایەن پیاوانی ئایینی
شیعەی توندڕەوەوە بەڕێوە دەبرێت، خاڵێکی تر ئەوەیە کە ئەوان بە توندی تووشی دووبەرەکی
و ململانێی قووڵی ناوخۆیی بوون. پێموایە هەمیشە وابووە، بەڵام ئێستا زۆر بەرجەستەتر
بووەتەوە. هەموویان لە ئێران توندڕەون؛ بەڵام توندڕەوگەلێک هەن کە دەزانن دەبێت وڵات
و ئابوورییەک بەڕێوە ببەن، و توندڕەوگەلێکیش هەن کە تەنیا لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای
ئایینی دەجووڵێنەوە".
وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە "توندڕەوەکان بە روانینێکی قیامەت و ئاخر
زەمان بۆ داهاتوو و دەسەڵاتی کۆتاییان لە ئێران لەدەستدایە"، باسی لە دۆخی دەوروبەری
موجتەبا خامنەیی کرد و وتی، "پێگەی ئەو هێشتا تاقی نەکراوەتەوە و ئاستی دەسەڵات
و دەستڕاگەیشتنی جێی گومانە. کەسێکە لە شوێنە گشتییەکاندا نەبینراوە، قسەی نەکردووە
و دەنگیمان نەبیستووە، ئەم بابەتەش گرژی و ئاڵۆزیی لە ناو سیستەمەکەیاندا دروست کردووە."
AM:11:31:28/04/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت