وەزیری دەرەوەی ئێران: سیاسەت و رێبازی ئەمریکا بووەتە هۆی دواکەوتنی ئەو دانوستانەکان
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئامانجی سەردانەکەم بۆ رووسیا راوێژکردن بووە، ئاماژە بەوەشکرد، سیاسەت و رێبازی ئەمریکا بووەتە هۆی دواکەوتنی ئەو دانوستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی سەردانەکەی بۆ رووسیا رایگەیاند، "ئامانجی سەردانەکەم بۆ رووسیا راوێژکردن بووە لەگەڵ دۆستە رووسەکان سەبارەت بەو رووداوانەی لە کاتی جەنگدا روویانداوە و ئەوانەشی ئێستا لە ئارادان".
وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی تووندی لە ئەمریکا گرت و دەڵێت، "سیاسەت و رێبازی ئەمریکا بووەتە هۆی دواکەوتنی ئەو دانوستانانەی کە بڕیاربوو لە ئیسلام ئاباد ئەنجام بدرێن".
دەشڵێت، "گەڕەکانی پێشووی دانووستان، سەرەڕای هەبوونی هەندێک پێشکەوتن، بەهۆی داواکارییە زیاد لە پێویستەکانی واشنتۆنەوە نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بپێکن".
PM:02:20:27/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت