راوێژکاری ئەڵمانیا: ئێران ئەمەریکای سووک کرد


وێستگەنیوز-

فریدریک مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە «سووک کراوە» و هۆشداریشی دا کە ئەم ململانێیە بەم زووانە کۆتایی نایەت.

مێرتز رۆژی 27ی نیسانی 2026 لە لێدوانێکدا وتی، "ئێرانییەکان بە ڕوونی لەوە بەهێزترن کە چاوەڕوان دەکرا، واش دیارە ئەمریکییەکان لە دانوستانەکاندا هیچ ستراتیژێکی ڕاستەقینەی قەناعەتپێکەریان نییە."

مێرتز ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەی ئەم جۆرە ململانێیانە تەنها چوونە ناوەوە نییە، بەڵکو دەبێت بتوانیت لێیان بێیتە دەرەوەش؛ وەک چۆن لە ئەفغانستان (دوای ٢٠ ساڵ) و لە عێراق بە ئازارەوە بینرا.

ناوبراو جەختی کردەوە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان بەبێ هیچ ستراتیژێک چووەتە ناو ئەم شەڕەوە"، ئەمەش کۆتاییهێنان بە شەڕەکەی قورستر کردووە.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی دۆخێکی زۆر ئاڵۆز دروست بووە کە تێچوویەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە، چونکە ئەم شەڕە دژی ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی ئابووریمان هەیە.

مێرتز ئاماژەی بەوە کرد کە پێشنیازی ئەڵمانیا بۆ ناردنی کەشتیی مینڕێژکەر بە مەبەستی کردنەوەی تەنگەی هورمز هێشتا بەردەوامە، بەڵام مەرجی سەرەکی بۆ ئەمە کۆتاییهاتنی پێکدادانەکانە.


PM:02:17:27/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت