نەعیم قاسم دەسەڵاتدارانی لوبنان بەسازشکردن لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات
وێستگەنیوز-
نەعیم قاسم، ئەمینداری
گشتیی حزبوڵا، جارێکی دیکە ڕەتکردنەوەی وتووێژی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتدارانی لوبنانی لەگەڵ
"ئیسرائیل" دووپاتکردەوە و جەختی لە دەستگرتن بە بژاردەی بەرگری (موقاوەمە)
کردەوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27ی
نیسانی 2026، نه‌عیم قاسم نامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "دەستبەرداری
چەک نابین؛ مقاوه‌مه و مەیدانی جەنگ، ئامادەیی ئێمەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە سەلماندووە.
دەسەڵات پەلەی کرد لە پێشکەشکردنی سازشێکی بێبەرامبەر کە هیچ پێویست نەبوو، ئێمە
وتووێژی ڕاستەوخۆ بەتەواوی ڕەت دەکەینەوە".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه
كردووه‌ته‌وه: " ئیسرائیلی دوژمن، لە یەک بست لە خاکی داگیرکراوماندا نامێنێتەوە
و خەڵکەکەمان دەگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان".
ئاماژەی بەوەش کرد
ئاگربه‌ست لە لوبنان نەدەهاتە دی ئەگەر هەڵوێستی ئێران لە وتووێژەکانی پاکستان‌دا نەبوایە.
PM:01:21:27/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت