گەنجێکی دیکە لە ئێران لەسێدارە درا
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی دەزگای دادوەریی ئێران بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی
ڕۆژی یەکشەممە، 26ی نیسان، سزای لەسێدارەدانی "عامر ڕامش" جێبەجێ کراوە
کە تۆمەتبار کرابوو بە ئەندامبوون لە گرووپی "جەیشولعەدڵ".
ئاژانسی "میزان" رایگەیاند عامر ڕامش ئەندامی گرووپی "جەیشولعەدل" بووە و
بەشداری لە سەرهەڵدانی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی کردوەو، دەڵێت ناوبراو دانی بە
تاوانەکەیدا ناوە.
بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێییەکان عامر ڕامش لە کاتی گرتنیدا لە
تشرینی یەکەمی 2024 تەمەنی نزیکەی 18 ساڵ بووە.
ئەمە 21ـەمین حاڵەتی لەسێدارەدانە لە هەفتەکانی ڕابردوودا کە
بە میدیایی کراوە. کۆماری ئیسلامی لە کۆتایییەکانی مانگی مارس، 20کەسی دیکەی لەسێدارە
داوە، کە 9 کەسیان سەر بە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق، 9 کەسیان پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی
کانوونی دووەمی 2026 و دوو کەسیشیان بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل"
بوون.
پێشتر غوڵامحوسێن موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی
ئێران، داوای خێراکردنی پڕۆسەی دادگاییکردنی "بەکرێگیراوانی دوژمن" و جێبەجێکردنی
خێرای سزای لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیان کردبوو.
AM:09:33:26/04/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت