عەباس عێراقچی دەگەڕێتەوە بۆ پاکستان
وێستگەنیوز-
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە 25ی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ شاری مەسقەت دەگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی لە پلاتفۆرمی تێلێگرام بڵاو کردووەتەوە، کە گەیشتووەتە وڵاتی عومان و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم سەردانەدا، بیروڕا سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
PM:11:39:25/04/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت