ناتانیاهۆ ئاگربەستی شکاند و بڕیاری هێرشی فراوانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەرکرد


وێستگەنیوز-

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ناتانیاهۆ فەرمانی بە سوپا کردووە هێرشی تووند بکەنە سەر باشووری لوبنان بە تایبەت لەو شوێنانەی کە بانگەشە دەکرێت و پێگەکانی حزبوڵڵای لێیە".


ئیسرائیل لە سەرەتای راگەیاندنی ئاگربەستەوە، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان و چەندین هاووڵاتی لوبنانی کوژراون و برینداربوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ئاگربەستی لوبنانی بۆ سێ هەفتەی دیکە درێژکردووەتەوە.


PM:09:24:25/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت