وەزارەتی بەرگریی ئێران: هێزی سەربازییمان باڵادەستە


وێستگه‌نیوز - 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 25ی نیسانی 2026، وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئێران، ڕایگەیاند ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵدەدات ڕێگەیەک بۆ "چوونە دەرەوە لە زۆنگاوی شەڕ" بدۆزێتەوە. ئه‌مه‌ لەکاتێکدایه‌ وا چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا لە پاکستان دەست پێبکەنەوە.


ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) لە زاری وتەبێژی وەزارەتی بەرگرییەوە ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ هێزی سەربازییمان باڵادەستە، دوژمنیش بۆ چوونە دەرەوە لە زۆنگاوی شەڕ، بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت کە ئابڕووی بپارێزێت".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئیسلام ئاباد چەند ڕۆژێکە خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان، نێرده‌ ئەمریکا و ئێران، ئەمەش دوای خولی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان كه‌ دوو هەفتە لەمەوبەر بەڕێوەچوو و نزیکەی ١٥ کاتژمێری خایاند.

هاوکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درێژکردنەوەی ئاگربەستی تاکلایەنەی بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگەیاند.


PM:02:21:25/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت