میدیایه‌كی ئیسرائیل هێرشێکی توند دەکاتە سەر ناتانیاهۆ


وێستگه‌نیوز - 
میدیایه‌كی ئیسرائیل هێرشێکی توند دەکاتە سەر ناتانیاهۆ: گەورەترین کارەساتی بۆ هێناوین و سیاسەتەکانی ئیسرائیل بەرەو وێرانی و تێکچوونی ناوخۆیی مەترسیدار دەبەن.

ڕۆژنامەی "مەعاریف"ی ئیسرائیل، هێرشێکی توندی کردە سەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیسرائیل و پێیوایه‌ ئەو وێرانکاری و خراپییەی ئیسرائیل بەخۆیەوە دەبینێت "ئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەت و بڕیارەکانی ئەوە".

ڕۆژنامەکە ده‌ڵێت ناتانیاهۆ "گەورەترین کارەساتی بەسەر ئیسرائیلدا هێناوە کە تا ئێستا پێیدا تێپەڕ بووبێت".

 ئاماژەی بەوەش کرد مەترسیدارترین لایەنی ئەم قەیرانە، لە قووڵبوونەوەی دابەشبوونی ناوخۆییدا دەردەکەوێت و بە "ئەو درزەی دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی ئیسرائیلی" وەسفی کرد.

هەروەها باس له‌وه‌ ده‌كات ئەوەی ئێستا ڕوودەدات "دەستکردی ناتانیاهۆ خۆیەتی"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بارکردنی بەرپرسیارێتی تێکچوونی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئەستۆی ئەو.

رۆژنامه‌ی ناوبراو سیاسەتەکانی بەوە وەسف کرد بەرەو ئەوە دەچێت پێی دەوترێت "فریشتەی وێرانکاری".

ئەم ڕەخنانە لەکاتێکدا دێن ئیسرائیل لە چەندین بەرەوە لە شەڕدایە، بەتایبەت لەگەڵ ئێران و لوبنان و کەرتی غەززە، بێ ئەوەی ئامانجە ڕاگەیەندراوەکان بەدی بهێنێت، ئەمەش ئاستی مشتومڕ و ڕەخنەی ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانی "ئیسرائیل"ی زیاتر کردووە.


PM:12:40:25/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت