ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات
وێستگه‌نیوز -
ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه دیداری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجامبدات، ئه‌مه‌ش شتێك كه كۆشكی سپی پێشتر ئاماژه‌ی پێكردبوو.
ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دره‌نگانێكی هه‌ینی له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگه‌یاند كه "بڕیارێك نییه كه كۆبوونه‌وه له‌نێوان تاران و واشنتۆن ئه‌نجام بدرێت".
به‌قائی ده‌ڵێت: "تێبینییه‌كانی ئێران ده‌گه‌یه‌نرێته پاكستان" كه نێوه‌ندگیری له نێوان تاران و واشنتۆن ده‌كات له هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
كاتێكی پێشتری رۆژی هه‌ینی، كارۆلین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز باسی له‌وه كرد كه ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی ئه‌مریكا و جارێد كوشنه‌ر، زاوای دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتووێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڵام دواتر میدیای ده‌وڵه‌تی ئێران ره‌تیكرده‌وه كه دیداری راسته‌وخۆی نێوان واشنتۆن و تاران ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی هه‌ینی عه‌راقچی گه‌یشته ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان و تاوتوێی پێشنیازه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكای كرد، هاوكات پێشبینی ده‌كرێت دانوستانكارانی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بگه‌نه ئیسلام ئاباد.
سه‌رچاوه پاكستانییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه بڕیار نییه عه‌راقچی له‌گه‌ڵ دانوستانكاره ئه‌مریكییه‌كان له ئیسلام ئاباد كۆببێته‌وه.
AM:08:53:25/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت