ئێران گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 25ی نیسانی 2026، ئاژانسی تەسنیمی ئێران لەزاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت، "ئێران داوای کۆبوونەوەی راستەوخۆی لەئەمریکا نەکردووە".
ئاژانسەکە دەشڵێت، "ئێران بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی ئەمریکاوە، لەم قۆناغی دانوستانەشدا بەتەواوی رەتیکردووەتەوە داواکارییەکانی ئەمریکا جێبەجێبکات".
ئاماژەی بەوەشداوە، "دوای شکستی دانوستانەکان، دووبارە ئەمریکو داوای ئەنجامدانی خولێکی نوێی گفتوگۆی کردووە لە رێگەی پاکستانەوە".
هەروەها ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، "هیچ پلانێک بۆ کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە پاکستان دانەنراوە".
AM:01:15:25/04/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت