ئیسرائیل پوچەڵکردنەوەی "پلانێکی تیرۆریستیی" سوپای پاسدارانی راگەیاند
وێستگەنیوز-
ڕۆژی هەینی 24ی نیسان سوپای ئیسرائیل ، پووچەڵکردنەوەی "پلانێکی
تیرۆریستیی سوپای پاسدارانی لە هەفتەکانی ڕابردوودا" ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە
کرد کە لە نزیکەوە چاودێری هەموو چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا دەکات
و لە ئەگەری پێویستدا هەنگاو دەنێت.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا
ڕایگەیاند کە "ئەم پلانە تیرۆریستییە" بە "ساپۆرتی دارایی ڕاستەوخۆ"ی
ئێران، بە ڕێنوێنیی سوپای پاسداران و بە بەکارهێنانی لایەنی دەرەکی و بە بەشداریی میلیشیا
لایەنگرەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق، لە حاڵەتی جێبەجێکردندا بووە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی زیاد کردووە: دەزگای ئیلاعاتی سوپای پاسداران لە کاتی شەڕدا،
بۆ پێشخستنی پلانی تێکدەرانە و زیان گەیاندن بە هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لە ناوەوە و
دەرەوەی وڵات کاری کردووە؛ کە کوشتنی مەجید خادمی، سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای
پاسداران و موحسین سووری، بەرپرسی ئۆپراسیۆنە دەرەکییەکانی ئەو ڕێکخراوە، بە
هاوکاریی نزیکی سوپا، شاباک و مۆساد، وەڵامێک بووە بۆ ئەو هەوڵانە.
PM:07:59:24/04/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت