لە عێراقەوە بە درۆن هێرشکرایە سەر کوێت
وێستگەنیوز-
سوپای کوێت رایگەیاند دوو
خاڵی سنوورییان لە باکووری ئەو وڵاتە بە دوو درۆن کە لە خاکی عێراقەوە هەڵدرابوون
کراوەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
سوپای کوێت ئەمڕۆ هەینی
24ی نیسان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە کە لەم
هێرشە "دەستدرێژکارانەیەدا، ئەم دوو درۆنە مادەی تەقەمەنییان هەڵگرتبوو و بە
بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک ئاراستە کرابوون و لە خاکی عێراقەوە هاتوون".
تا ئێستا هیچ گروپ یان
وڵاتێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
کوێت لە سەرەتای دەستپێکردنی
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، شایەدی چەندین هێرشی موشەکی و درۆنیی ئێران
بووە. ئەم هێرشانە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەپێی وتەی بەرپرسانی کوێت، تا
دوو ڕۆژ دواتریش بەردەوام بوون.
PM:05:27:24/04/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت