عێراقچی سەردانی ئیسلام‌ئاباد، مەسقەت و مۆسکۆ دەکات


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 24ـی نیسانی 2026، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەشتێک بۆ ئیسلام‌ئاباد، مەسقەت و مۆسکۆ دەست پێبکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی "ئیرنا"، ئامانجی ئەم گەشتەی عێراقچی ڕاوێژی دووقۆڵی، وتووێژ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکە و هەروەها دوایین دۆخی شەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانە.

هەر ئەمڕۆ میدیاکانی پاکستان لە زاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی وڵاتەکەی بڵاویان کردوە، بڕیارە ئەمشەو عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی شاندێکی بچووک بگاتە شاری ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان. ئەم سەردانە وەک ئامادەکارییەک دێت بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستانە ئاشتییەکانی نێوان تاران و واشنتن، کە لە ژێر چاودێری و نێوەندگیریی حکوومەتی پاکستان بەڕێوەدەچێت.


PM:04:48:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت