موجتەبا خامنه‌یی هۆشداری ده‌داته گه‌لی ئێران له هەر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له "یه‌كڕیزی نیشتمانی"دا
وێستگەنیوز-
موجتەبا خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران رۆژی پێنجشه‌ممه 23ی نیسانی 2026، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه یه‌كڕیزی نیشتمانی بووه‌ته هۆی تێكشكانی دوژمنان.
خامنه‌یی له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی گه‌لی ئێرانی كرد، هۆشداریدا "له‌و پرۆسه میدیاییانه‌ی كه مێشك و دەروونی خەڵک، ده‌كه‌نه ئامانج بۆ زەبروەشاندن لە ئاسایشی نیشتمانی".
ناوبراو ڕایگه‌یاند، "له ئه‌نجامی ئه‌و یه‌كڕیزییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی كه لەنێوان ڕۆڵه‌كانی نیشتماندا دروست بووه، دوژمن تووشی تێك‌شكان هاتووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به سوپاسگوزاریی كرده‌یی له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته، ئه‌م یه‌كگرتووییه به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌بێت و دوژمنانیش زیاتر شه‌رمه‌زار و تێكشكاو ده‌بن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "هێرشه میدیاییه‌كانی دوژمن، له ڕێگه‌ی به‌ئامانجگرتنی مێشك و دەروونی خەڵکەوە، مه‌به‌ستی زه‌بروەشاندنە له یه‌كڕیزی و ئاسایشی نیشتمانی".
داواشیكرد، "وریابن له‌وه‌ی هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك نه‌بێته هۆی به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه گڵاوه".
AM:11:26:24/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت