ترەمپ: ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان درێژکرایەوە


وێستگەنیوز-

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی باڵای ئیسرائیل و لوبنان لە کۆشکی سپی بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی درا.


ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) رایگەیاند، "لە نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگم لەگەڵ نوێنەرانی ئیسرائیل و لوبنان ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوە، مایک هەکەبی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل و میشێل عیسا باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان ئامادە بوون".

ئاماژەی بەوەکرد، "کۆبوونەوەکە زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و ئەمریکا پابەندە بە هاوکاریکردنی حکوومەتی لوبنان بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی لە بەرامبەر حزبوڵڵادا، وەک دەرەنجامی کۆبوونەوەکەش، بڕیار درا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ماوەی سێ هەفتەی دیکە درێژ بکرێتەوە".

ترەمپ دەڵێت، "لە ئایندەیەکی نزیکدا میوانداریی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان دەکات بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان".

رۆژی 16ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ دوای زنجیرەیەک گفتوگۆی ئەرێنی و چڕ لەگەڵ سەرکردەکانی لوبنان و ئیسرائیل، هەردوولا گەیشتنە رێککەوتنێکی فەرمی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 10 رۆژ.


AM:10:06:24/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو