دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ترەمپ بە درۆ دەخاتەوە: ئەمە چیرۆکی هەشت ژنەکەیە!


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند دوای دەستوەردانی شەخسی خۆی، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دژی هەشت ژنی ئۆپۆزسیۆن لە ئێران هەڵوەشاوەتەوە.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال" ڕایگەیاند ئاگادار کراوەتەوە ئەو ژنانەی بڕیار بوو لەسێدارە بدرێن "ناکوژرێن"، ئاماژەی بەوەش کرد چوار لەوان دەستبەجێ ئازاد دەکرێن، لە کاتێکدا چوارەکەی تر تەنها سزای یەک مانگ زیندانییان بەسەردا دەسەپێنرێت.

هەروەها وتی ئەو پێزانینی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئێران و سەرکردایەتییەکەی، بۆ داواکارییەکەی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە بەرانبەردا، دەسەڵاتی دادوەری لە ئێران، به‌خێرایی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای به‌ ته‌واوه‌تی ره‌تكرده‌وه‌ و جەختی له‌وه‌ کردەوە ئەوەی ترەمپ باسی کردووە "هیچ بنەمایەکی ڕاستیی نییە".

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگه‌یاند ترەمپ پشتی بە "هەواڵێکی تەواو درۆ" بەستووە، کاتێک داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی هەشت ژنی کردووە.

دەسەڵاتی دادوەری ئاشکرای کرد ئەو ژنانە "لە بنەڕەتدا هەڕەشەی لەسێدارەدانیان لەسەر نەبووە، تاوەکو هەڵوەشێنرێتەوە".

هەروەها باس له‌وه‌ ده‌كات، دووبارەکردنەوەی ئەم بانگەشەیە، لەلایەن ترەمپەوە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی، گوزارشتێكه‌ یان "هەوڵێک بۆ دروستکردنی دەستکەوت لە هەواڵی نادروستەوە"

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: "سه‌رنه‌كه‌وتنی لە گۆڕەپانەکەدا، وایلێكردووه‌ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتاره‌ بگرێته‌به‌ر".

ئەو هەشت ژنە پێشتر بەهۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکانی دژی ڕژێمی ئێران دەستگیرکرابوون، بەڵام تۆمەتی ناپاکییان ئاراستە نەکراوە.


PM:02:39:23/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت