رۆژنامەنووسێکی لوبنانی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژرا
وێستگەنیوز-
بەرپرسێکی باڵای سەربازیی
لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، ڕۆژنامەنووسێکی
لوبنانی بە ناوی ئەمەل خەلیل کوژرا و وێنەگرێکی هاوڕێشی بریندار بوو.
ئەمەل خەلیلی تەمەن ٤٣
ساڵ کە ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی "ئەلئەخبار"ی لوبنانی بوو، لەگەڵ زەینەب فەرەج
کە وێنەگرێکی سەربەخۆیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی نیسان لەکاتی ڕووماڵکردنی گۆڕانکارییەکانی
لە باشووری لوبنان، کراونەتە ئامانج.
لەمبارەوە نەواف سەلام،
سەرۆک وەزیرانی لوبنان، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرد و
رایگەیاند کە "ئەمەل خەلیل" و "زەینەب فەرەج" بە ئەنقەست
کراونەتە ئامانج، چونکە سەرەتا هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی لە پێشیانەوە
بووە و بووەتە هۆی کوژرانی دوو پیاو. دوای ئەو هێرشە، ئەوان پەنایان بۆ ناو ماڵێک
بردووە، بەڵام هەر لەوێدا جارێکی دیکە کراونەتە ئامانج.
تا ئێستا سوپای ئیسرائیل
هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر گیانلەدەستدانی ئەمەل خەلیل نەداوە، بەڵام پێشتر پشتڕاستی
کردبووەوە کە ڕاپۆرتی برینداربوونی دوو ڕۆژنامەنووسی پێگەیشتووە.
جێگەی ئاماژەیە، پێشتریش
لە مانگی ئازاردا، هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل ببووە هۆی کوژرانی سێ ڕۆژنامەنووسی دیکە
لە باشووری لوبنان.
AM:10:42:23/04/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت