ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا جارێکی دیکە دەنگی بە بەردەوامیی شەڕ دایەوە
وێستگەنیوز-
بۆ پێنجەمین جار، هەوڵی
دیموکراتەکان لە نێو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە شەڕی
دژی ئێران، شکستی هێنا و ئەنجومەنەکە دەنگی لەسەر بەردەوامی ئەو شەڕ دایەوە.
چاک شومەر، ڕێبەری دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی پیران، رایگەیاند،
"هەرچەندە ترەمپ کاتێکی زیاتر بکوژێت بۆ دەرهێنانی ئەمریکا لەم شەڕە، تەنگژەکە
قووڵتر دەبێتەوە و دەرچوون لێی ئەستەمتر دەبێت."
لە بەرامبەردا جۆن سون، یەکێک لە رێبەرانی کۆمارییەکان ئاماژەی
بەوە کرد، زۆربەی ئەندامانی حیزبەکەی پێیان وایە سەرۆک لەسەر هەقە لەوەی رێگری
بکات لەوەی ئێران بە چەکی ئەتۆمی هەڕەشە لە جیهان بکات.
ئەم دەنگدانە دوای ئەوە هات ترەمپ رایگەیاند ئاگربەست لەگەڵ
ئێران درێژ دەکرێتەوە تا ئەو کاتەی تاران پێشنیازێکی نوێ دەخاتە روو.
ترەمپ لە
پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر داوای پاکستان بڕیاری
داوە هێرشەکان دوا بخات تا نوێنەرانی ئێران بگەنە پێشنیازێکی یەکگرتوو، بەڵام جەختی
کردەوە، هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودا دەمێننەوە.
AM:10:00:23/04/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت