ئەندامێکی "موجاهیدینی خەلق" لە ئێران لە سێدارەدرا
وێستگەنیوز-
ماڵپەڕی "میزان"، میدیای فەرمیی دەزگای دادوەریی
کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویکردەوە، کە بەیانی ئەمڕۆ سوڵتانعەلی شیرزادی بە تۆمەتی
ئەندامیەت لە "ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق" و "ھاوکاریکردن لەگەڵ دەزگای
سیخوڕیی ئیسرائیل" لەسێدارە دراوە.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاندووە کە شیرزادی «دوای بڕینی
ڕێکارە یاساییەکان و پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە» لەسێدارە
دراوە.
لە مانگەکانی ڕابردوودا، پرۆسەی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان
لە ئێران بەتایبەت لە دۆسیە ئەمنییەکاندا زیادی کردووە. بە وتەی ناوەندەکانی مافی
مرۆڤ لە ئێران لەسێدارەدانەکان تەنیا تۆمەتبارانی "سیخوڕی" نەگرتووەتەوە
و هەندێک لەو کەسانەی لەسێدارە دراون، پەیوەندییان بە دۆسیەی خۆپیشاندانەکانەوە هەبووە.
AM:08:39:23/04/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت