ئێران هەڕەشە دەکات: چاو لەبەرامبەر چاو و کەشتی لەبەرامبەر کەشتیدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ ئێران دووپاتیکردەوە
کە وەڵامی هاوشێوەی دەبێت بۆ هەر بە ئامانجگرتنێکی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی و جەختی
کردەوە کە چاوپۆشی لەوە ناکات کە وەک "دەستدرێژییە دەریایییەکان" ناوزەدی
کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی نیسانی 2026، ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی
و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیان،: "چاو لەبەرامبەر چاو و کەشتیی نەوتهەڵگر لەبەرامبەر کەشتیی
نەوتهەڵگر"، هەروەها وتیشی وەڵامی وڵاتەکەی لە ماوەی چل ڕۆژی جەنگدا "یەکلاکەرەوە
و بەهێز" بووە.
وتیشی، "لە بەرامبەر
چەتەکانی دەریادا بێدەنگ نابێت" و ئاماژەی بەوە کرد کە "نەیارەکان
ناتوانن شکستەکانیان بگۆڕن بۆ سەرکەوتن".
بەیانی ئەمڕۆ، دەستەی
بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند کە کەشتییەکی کۆنتێنەر لە لایەن بەلەمێکی سەربازیی
ئێرانەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێکراوە، لە دووری نزیکەی ١٥ مایلی دەریایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی
کەناراوەکانی سوڵتانییەتی عومان، کە بووەتە هۆی زیان گەیشتن بە کەشتییەکە.
لە بەرامبەردا، ئاژانسی
"تەسنیم"ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکانی
ئێران دوای ئەوەی کەشتییەکە هۆشدارییەکانی پشتگوێ خستووە، تەقەیان لێکردووە و جەختی
کردەوە کە ڕووداوەکە زیانی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
PM:02:31:22/04/2026
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت