هێزی دەریایی سوپای پاسداران تەقە لە دوو کەشتی بارهەڵگر دەکات
وێستگەنیوز-
رێکخراوی (UKMTO)
ئاشکرایدەکات بەلەمێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە نزیک عومان تەقەی لە
کەشتییەکی بارهەڵگر کردوە. هاوکات تەقە کەشتییەکی دیکەش لەکاتی چوونەدەرەوەی لە
ئاوەکانی ئێران تەقەی لێدەکرێت و رادەگیرێت.
ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە
بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، بەلەمێکی سوپای پاسداران لە دووری 28 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی عومان، "بێ
ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە" لە کەشتییەکی کۆنتێنەر نزیک بووەتەوە و "تەقەی
لێکردووە".
ئەم ڕێکخراوە ئاماژەی
بەوە کردووە کە "زیانی زۆر" بەر بەشێکی ئەم کەشتییە کۆنتێنەرە کەوتووە و
تەواوی ستاف و سەرنشینانی کەشتییەکە سەلامەتن".
هەر ئەمڕۆ ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە
بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا ڕاپۆرتێکی دیکەی بڵاوکردەوە کە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە کەشتییەکی
بارهەڵگر لە کاتی چوونەدەروانی لە ئێران، تەقەی لێکراوە و راگیراوە.
رووداوی تەقەکردن لەو
دوو کەشتییە لە کاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە گەمارۆدانی
بەندەرەکانی ئێران.
AM:11:37:22/04/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت