ئێران: بە مەرجی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی ئامادەی دانوستان دەبین
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری درێژکردنەوەی
ئاگربەستی راگەیاند، ئێران رایدەگەیەنێت تا گەمارۆی دەریایی لەلایەن ئەمریکاوە
کۆتایی پێنەیەت بەشداری دانوستانەکان ناکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی
نیسانی 2026 سەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران
لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پاش راگرتنت گەمارۆی دەریایی، خولی داهاتووی
دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەدەچێت. وتیشی، کۆماری ئیسلامی بۆ هەر سیناریۆیەک
ئامادەیە، چ چارەسەری سیاسی بێت یان جەنگ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوارەی سێشەممە ئاگربەستی لەگەڵ کۆماری
ئیسلامی درێژکردەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە تا کاتی گەیشتن بە ئەنجام، گەمارۆی
دەریایی بەردەوام دەبێت. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بڕیارە لەسەر داوای سەرۆک
وەزیران و سوپاسالاری پاکستان بووە.
AM:09:16:22/04/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت