عه‌باس عه‌راقچی: گه‌مارۆدانی به‌نده‌ره‌كانی ئێران، پێشێلكردنی ئاگربه‌سته
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه گه‌مارۆدانی به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی پێشێلكردنی ئاگربه‌سته، ده‌شڵێت: "ئێران ده‌زانێت چۆن كاریگه‌ری گه‌مارۆكان پوچه‌ڵ بكاته‌وه".
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی:
*گه‌مارۆدانی به‌نده‌ره‌كانی ئێران كرده‌وه‌یه‌كی جه‌نگییه و پێشێلكردنی ئاگربه‌سته.
*به ئامانجگرتنی كه‌شتییه‌كی بازرگانی و گرتنی تیمه‌كه‌ی وه‌ك بارمته پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌تره.
*ئێران ده‌زانێت چۆن كاریگه‌ری گه‌مارۆكان پوچه‌ڵ بكاته‌وه و چۆن به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات و به‌ره‌نگاری تۆقاندن ببێته‌وه.
PM:10:31:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت