بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک 21 کەس گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز-
لە ڕووداوێکی دڵتەزێن، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە
هەرێمی جامۆ و کەشمیر، لە باکووری هیندستان، 21 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی
تریش بریندار بوون.
ڕووداوەکە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 20ی نیسانی 2026، لە ناوچەی
ئودهامپوور ڕوویداوه؛ پاسەکە زیاتر لە 60 سەرنشینی هەڵگرتبوو و لە گەشتێکدا بوو بە
ڕێگەیەکی شاخاویی ئێجگار مەترسیدار، لە نێوان شارۆچکەکانی ڕامناگار و ئودهامپوور،
پێش ئەوەی لە ڕێڕەوی خۆی لابچێت و بکەوێتە ناو دۆڵێکەوە کە قووڵاییەکەی نزیکەی 100
پێ دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاسەکە لە کاتی تێپەڕبوونی لە یەکێک لە پێچە
سهخت و توندەکاندا، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی سێ تایەدا بهریهككهوتوون، ئەمەش بووەتە
هۆی ئەوەی شۆفێرەکە، کۆنترۆڵ لەدەست بدات و پاسەکە وەرگەڕێت و لە بەرزییەکی زۆرەوە،
بکەوێتە خوارەوە، کە وێرانکارییەکی زۆر و زیانی گیانیی گەورەی لێکەوتووهتەوە.
بەرپرسی ناوخۆیی ناوچەکە، پریم سینگ، ڕوونی کردەوە 19 کەس هەر
لە شوێنی ڕووداوەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا دوو کەسی تر، دواتر لە
نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە، کۆچی دواییان کردووە؛ ژمارەی بریندارەکانیش
لە نێوان 29 بۆ 61 کەسدایە و باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە.
تیمەکانی فریاگوزاری بە پەلە گەیشتوونهته شوێنی ڕووداوەکە
و بە هاوکاری دانیشتوانی ناوچەکە، دهستیان كردووه به ئهنجامدانی فریاگوزاریی
سهرهتایی و گواستنهوهی بریندارهكان، بهر لهوهی لایهنه پهیوهندیدارهكان
بگهنه شوێنی كارهساتهكه.
لەلایەن
خۆیەوە، نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان، خەمباریی قووڵی خۆی دەربڕی و سەرەخۆشی
لە بنەماڵەی قوربانییان کرد، هەروەها بڕیاریدا بڕی 200 هەزار ڕوپیە، وەک قەرەبوو
بدرێتە خێزانی کۆچکردووان و 50 هەزار ڕوپیەش بۆ بریندارەکان.
ئەم ڕووداوە لە ڕیزی ئەو زنجیرە ڕووداوانەی هاتوچۆیە کە لە
ناوچە شاخاوییەکانی هیندستان دووبارە دەبنەوە، تێیدا ڕێگە تەسکەکان و لێژییە سهخت
و توندەکان، دەبنە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی شۆفێری، بەتایبەت لە کاتی قەرەباڵغی
و خراپیی دۆخی هاتوچۆدا.
AM:11:57:21/04/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت