بە تۆمەتی "سوتاندنی مزگەوت" زیندانییەکی دیکە لەئێران لەسێدارە درا
وێستگەنیوز-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکێک لەو بەندکراوانەی لە
خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایی ئێران دەستگیر کرابوو بە تۆمەتی "سوتاندنی
مزگەوت" لە سێدارە درا.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسانی 2026، ئاژانسی هەواڵی "میزان" سەر بە دەزگای
دادوەریی کۆماری ئیسلامی، هەواڵی لەسێدارەدانی هاوڵاتییەکی بە تۆمەتی "سووتاندنی
مزگەوتی قلهەک و سەرکردایەتیکردنی تۆڕێکی هاوکاری مۆساد" ڕاگەیاند.
ئاژانسی "میزان" ناسنامەی ئەم کەسەی بە ئەمیرعەلی
میرجەعفەری ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی: ئەم کەسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ، دوای
پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە لەسێدارە دراوە. هەروەها میزان
ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوکات 22سزادراوی دیکە لە پەیوەندی بە چەند دۆسیەیەک لە دوو پارێزگادا حوکمی زیندانیکردنیان
بەسەردا سەپێنراوە.
تەنها لە ماوەی سێ هەفتەی رابردودا، کۆماری ئیسلامی 14 زیندانی لەسێدارە داوە.
AM:09:44:21/04/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت