تره‌مپ هه‌ڕە‌شه‌یه‌كی نوێ له ئێران ده‌كات
وێستگەنیوز-
سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکان، داوای له تاران كرد كه بەشداری
گەڕی دووەمی دانوستانەکان لە پاکستان بکات و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ڕ‌تكردنه‌وه‌ی ئێران
رووبه‌ڕووی "كێشه‌ی بێوێنه" ده‌بێته‌وه.
تره‌مپ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئێران
دانوستان ده‌كات و ئه‌گه‌ر نه‌یكات، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامگه‌لێك ده‌بێته‌وه
كه پێشتر نه‌یبینیوه”، ئه‌م قسانه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆیشتنی پێشبینیكراوی شانده‌كانی
ئه‌مریكا و ئێران بۆ ئیسلام ئاباد، ئه‌مه‌ش دوای كۆتایی هاتنی ئاگربه‌ستی دوو هه‌فته‌یی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیوای خۆی بۆ "رێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه" ده‌ربڕی كه ڕێگه به ئێرانییه‌كان بدات وڵاته‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و ده‌شڵێت،
"ئێمه كارێكی گه‌وره‌مان كردووه، ده‌توانین ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر
بكه‌ین كه هه‌موو لایه‌ك ڕازی بكات”
.
تڕه‌مپ له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌كان له سه‌ر زه‌وی، ئۆپه‌راسیۆنی
چه‌كوشی نیوه‌شه‌وی به "له‌ناوبردنی كۆی و ته‌واو”ی ناوچه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران
وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پشتڕاستكردنه‌وه و پشكنین له‌و
شوێنانه "درێژ و سه‌خت ده‌بن” به له‌به‌رچاوگرتنی قه‌باره‌ی ئه‌و وێرانكارییه‌ی
كه به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه دروست بووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه میدیاكانی
ئێران ڕایانگه‌یاند، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كات به‌فیڕۆدانن ئه‌گه‌ر
واشنتۆن ڕوانگه‌یه‌كی واقیعیانه‌یان بۆ نه‌گرێته‌به‌ر.
AM:08:53:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت