بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو کەسی دیکە لە ئێران لەسێدارە دران
وێستگەنیوز-
دەزگای دادوەریی ئێران بڵاوی کردەوە، ئهمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026، دوو کەسی دیکە بە تۆمەتی
«سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل» لەسێدارە دراون.
ئاژانسی هەواڵی "میزان"، سەر بە دەزگای دادوەریی
ئێران، ناوی ئەم دوو کەسەی بە محەمەد مەعسوومشاهی و حامید وەلیدی ڕاگەیاندووە و دەڵێط
کە ئەوان "لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێت و سەفەرکردن بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیوەندییان
بە ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلەوە کردووە و مەشقیان لێ وەرگرتووە".
بەوتەی بەرپرسانی دادوەریی ئێران ئەو کەسانەی لەسێدارە
دراون، بە نیاز بوون هێرش بکەنە سەر "دوو ناوەندی گشتیی خزمەتگوزاری و سەربازی"
لە تاران.
AM:08:49:20/04/2026
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت