ئه‌مریكا ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رانبه‌ر ئێران به‌هێزتر ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی "ی‌و ئێس ئێس جێراڵد ئاڕ فۆرد" گه‌ڕایه‌وه بۆ ئاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی ئاماده‌یی سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌دا و وه‌ك پێشبینییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری نوێبوونه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران.
تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی جێهێشتووه و به كه‌ناڵی سوێسدا، تێپه‌ڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ده‌ریای سوور و له‌وێ ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه به ئامانجی به‌هێزكردنی ئاماده‌یی سوپای ئه‌مریكا دێت، وه‌ك پێشبینییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری نوێبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، له حاڵه‌تی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) كه ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس له زاری ئه‌وانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره، پێش گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ریای سوور، له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كاریكردوه.
دوو كه‌شتی تێكشكێنه‌ر به ناوه‌كانی "ی‌و ئێس ئێس ماهان" و "ی‌و ئێس ئێس وینستۆن ئێس چێرچڵ" یاوه‌ری كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی بڵاوه‌پێكردنێكی ده‌ریایی كه ئاستی ئاماده‌یی سه‌ربازی نیشان ده‌دات.
یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان، له‌به‌ر هه‌ستیاری ئه‌ركه‌كه‌ی، داوای كردووه ناوی ئاشكرا نه‌كرێت و ده‌ڵێت: "كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری فۆرد، گه‌یشتووه‌ته ده‌ریای سوور و ئێستا له ناوچه‌كه‌دا كار ده‌كات".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه، دوای ئه‌وه دێت، كه‌شتییه‌كه زیاد له مانگێكه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له یه‌كێك له به‌شه‌كانیدا كه ناچاری كرد، به مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌نده‌ره‌كه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، كه‌شی جێراڵد ئاڕ فۆرد، له دوای جه‌نگی ڤێتنام و به‌م دواییانه، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد، بۆ درێژترین ماوه‌ی بڵاوه‌پێكردنی كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره ئه‌مریكییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئاستی به‌رزی ئاماده‌یی كارپێكردنی نیشان ده‌دات.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌شتییه، له ئێستادا دوو كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌ویتریان كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن"ه و له ده‌ریای عه‌ره‌ب جێگیركراوه.
له هه‌مان كاتدا، سێیه‌م كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر به ناوی "جۆرج ئێچ ده‌بلیو بوش" به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌یه و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی باشووری ئه‌فریقا بینراوه.
PM:02:27:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت