ترەمپ: سەرەڕای کرانەوەی گەرووی هورمز، گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تەنگەی هورمز بە تەواوی بە رووی هاتووچۆی
بازرگانی و کەشتیوانیدا کراوەتەوە، بەڵام گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام
دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی رێککەوتنی نێوانیان 100٪ کۆتایی دێت.
سەرۆکی
ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" وتی، رێڕەوە
ستراتیژییەکە ئێستا "بە تەواوی کراوەیە و بۆ کار و تێپەڕبوونی کەشتییەکان
ئامادەیە"؛ هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا "بە
هەموو هێز و کاریگەرییەکی خۆیەوە" تەنیا سەبارەت بە ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ترەمپ
گەشبینیی خۆی نیشاندا کە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ تاران زۆر بە خێرایی بەڕێوە
بچێت و وتی: "ئەم پڕۆسەیە دەبێت زۆر بە خێرایی بڕوات، چونکە زۆربەی خاڵەکان پێشتر
دانوستاندنیان لەسەر کراوە."
پێش
ئەم تویتە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کردنەوەی تەنگەی هورمزی راگەیاند.
PM:06:08:17/04/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت