یەکێتیی ئەوروپا: ئاگربەستی لوبنان جێگەی ئاسوودەییە
وێستگەنیوز-
پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "ئەم ئاگربەستە جێگەی ئاسوودەییە، چونکە ئەم ململانێیە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێتاوان".
ئاماژەی بەوەکرد، "تەنیا وەستانێکی کاتیی شەڕ بەس نییە، بەڵکو لەئێستادا پێویستمان بە دۆزینەوەی رێگایەکە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی، نەک تەنها راوەستانێکی کاتی".
لە پەیامەکەشدا هاتووە، "یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان".
یەکێتیی ئەوروپا دووپاتیکردەوە، بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ گەلی لوبنان لەم بارودۆخە سەختەدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی بۆ ماوەی 10 رۆژ لە لوبنان راگەیاند و لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بە کاتی بەیروت ئاگرەبەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:10:31:16/04/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت