پاپا جیهان "لەسەر دەستی ژمارهیهك ستەمکار وێران دەکرێت"
وێستگەنیوز-
پاپا لیۆی چواردەیەم، بە توندی ڕەخنەی لەو سەرکردانە گرت کە له جهنگهكاندا ملیارەها دۆلار خەرج دەکەن و ڕایگەیاند جیهان "لەسەر دەستی مشتێک دیکتاتۆر و ستەمکار وێران دەکرێت".
پاپا ئەم لێدوانە توند و نا ئاساییانەی، لە وڵاتی کامیرۆن بڵاوكردهوه، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هێرشی کرده سهر پاپا.
پاپا لیۆ، کە یەکەمین پاپای ئەمریکییە، ڕەخنەی لەو سەرکردانەش گرت کە گوتاری ئاینی، بۆ پاساودانی جەنگ بەکاردەهێنن و داوای "گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕێڕەوی کارەکاندا" کرد.
لهم بارهیهوه پاپا دهڵێت: "سەرکردەکانی جەنگ، خۆیان لەوە گێل دەکەن، وێرانکردن تەنها چرکەساتێکی دەوێت، لە کاتێکدا زۆرجار تەمەنێک بەشی بونیاتنانەوەی ئهو وێرانكردنه ناکات. ئەوان ئەو ڕاستییە پشتگوێ دەخەن، ملیارەها دۆلار لە کوشتن و کاولکاریدا بەفیڕۆ دەدرێت، لە کاتێکدا ئەو سەرچاوە و بودجەیەی بۆ چاکسازی، پەروەردە و ئاوەدانکردنەوە پێویستن، بە تەواوی ونن و دهستناكهون".
له ماوهی چهند رۆژی رابردوودا، ناکۆکی لە نێوان پاپا و ترەمپ دا دروست بوو، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، پاپای بەوە وەسف کرد "پێویستە ناوماڵی خۆی ڕێکبخاتەوە" و "زۆر لاوازە".
بهڵام پاپا لە نوێترین لێدوانەکانی ئهمڕۆدا، ناوی هیچ سەرکردەیەکی دیاریکراوی نەهێناوه.
PM:07:48:16/04/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت