ترەمپ بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەستی لە لوبنان راگەیاند
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس" رایگەیاند، "گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەردوو وڵات رەزامەندییان نیشانداوە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئاگربەستێکی فەرمی بۆ ماوەی 10 رۆژ رابگەیەنن، کە بڕیارە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی ناوخۆیی ئەمریکا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ترەمپ وتی، "رۆژی سێشەممەی رابردوو، بۆ یەکەمجار لە ماوەی 34 ساڵی رابردوودا، ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتۆن بە ئامادەبوونی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە".
وتیشی، "لە کاروانی سیاسی خۆمدا توانیومە 9 جەنگم راگرتووە بەمەی لوبنانەوە دەبێتە 10 جەنگ".
PM:07:34:16/04/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت