ئێران.. لە هێرشێکی چەکداریدا 3 پۆلیس کوژران
وێستگەنیوز-
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 لە
هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان سێ
پۆلیس کوژران.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە چەند چەکدارێکی نەناسراو لە
شاری سەراوانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی
پشکنینی پۆلیس و بەهۆیەوە 3 پۆلیسی ئێرانی کوژراون.
AM:11:05:16/04/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت