د. بەرهەم ساڵح داوای هاوکاریی بەپەلە بۆ ئاوارەکانی لوبنان دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان
زەنگی مەترسی لێدەدات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بە هانای لوبنانەوە بچن.هۆشداریش دەدات کە دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی
مەترسیدار.
د. بەرهەم ساڵح، بەرپرسی کۆمیساریای پەنابەران، دوای کۆبوونەوەی
لەگەڵ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، بە ئاژانسی فرانس پریسی ڕایگەیاند:
"لوبنان شایەنی ئەوە نییە تێوەگلانی خولی دووبارەی توندوتیژی بێت؛ ئەم وڵاتە
پێویستی بە پشتگیری و سەقامگیری هەیە."
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی
تەندروستی لوبنان، لە سەرەتای مانگی ئازارەوە تا ئێستا، زیاتر لە 2100 کەس لە ئەنجامی
هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆیەوە ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
بە مەبەستی لاوازکردنی تواناکانی حیزبوڵایە و بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی خۆیەتی لەو
موشەکانەی کە لە سنوورەکانی لوبنانەوە ئاڕاستەی دەکرێن.
AM:10:46:16/04/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت