ئەمریکا: لە 48 کاتژمێری رابردوودا هیچ کەشتییەک بەندەرەکانی ئێرانیان جێنەهێشتووە


وێستگەنیوز-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەرکەوتنی 48 کاتژمێری یەکەمی گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێرانی راگەیاند و جەختی کردەوە کە توانیویانە کۆنترۆڵی تەواوی جووڵە دەریاییەکان بکەن.

رۆژی چوارشەممە 15ی نیسانی 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە میانی 48 کاتژمێری یەکەمی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران، هێزەکانیان سەرکەوتووبوون لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی جووڵە دەریاییەکان و هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە بە ناو هێزەکانی ئەمریکادا تێپەڕێت.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاوەکوو ئێستا 9 کەشتی بازرگانی پابەندی رێنمایی و فەرمانەکانی هێزەکانی ئەمریکا بوون؛ ئەو کەشتیانە دوای ئاگادارکردنەوەیان، ناچارکراون ئاراستەکەیان بگۆڕن و بگەڕێنەوە بەرەو بەندەرەکانی ئێران یان ناوچە کەنارییەکانی ئەو وڵاتە.

دووشەممە 13ـی نیسانی 2026، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە ئەمڕۆوە بە فەرمی دەست دەکات بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر سەرجەم ئەو کەشتیانەی دەچنە نێو بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دەردەچن، ئەمەش وەک وەڵامێکی راستەوخۆ بۆ شکستی دانوستانەکان.


PM:06:38:15/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت