جەی دی ڤانس: ترەمپ رێککەوتنێکی گشتگیری دەوێت لەگەڵ ئێران
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ترەمپ رێککەوتنێکی گشتگیری دەوێت لەگەڵ ئێران، ئاماژە بەوەشدەکات، تێکەڵکردنی ئێرن لەگەڵ ئابووری جیهانیدا لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پاڵپشتیکردنی لە تیرۆر.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێکدا لە زانکۆی جۆرجیا رایگەیاند، "لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەردەوامين سەرەڕای شكستهێنانی گەڕی یەكەمی لە ئیسلام ئاباد، بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ رێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران چونکە بۆ وڵاتەکەمان و جیهان سوودی دەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "ترەمپ خوازیاری رێککەوتنێکی هەمەلایەنە کە رێگری بکات لە ئێران پارە بۆ بریکارەکانی دابین بكات، هەروەها ترەمپ رێکەوتنێکی بچووکی لەگەڵ ئێران ناوێت، بەڵکو ئەو رێککەوتنێکی دەوێت کە هەموو پرسەکان لەخۆبگرێت و گشتگیربێت".
جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی، "من لەم بارودۆخەی ئێستا رازیم، هەروەها رێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران بریتی دەبێت لە تێکەڵکردنی گەلەکەی لەگەڵ ئابووری جیهانیدا لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پاڵپشتیکردنی لە تیرۆر".
جەختی لەوەشکردەوە، "بێ متمانەیەکی زۆر لە نێوان ئەمەریکا و ئێراندا هەیە و بە شەو و رۆژێک بەسەریدا زاڵ نابێت، هەروەها سیاسەتی سەرۆک ترەمپ روون و یەكلاكەرەوەیە، ئێمە هەرگیز رێگە بە ئێران نادەین خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت".
وتیشی، "ئۆفەرەکەمان بۆ تاران روونە، وەک وڵاتێکی ئاسایی مامەڵە بکە، ئێمەش لە ڕووی ئابوورییەوە وەک وڵاتێکی ئاسایی مامەڵەت لەگەڵ دەکەین".
AM:10:09:15/04/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت