باڵیۆزی ئیسرائیل دوای دانوستانەکانی واشنتۆن: لەسەر ڕزگارکردنی لوبنان لە دەست حیزبوڵا هاوڕاین
وێستگەنیوز-
یاحێئيل لایتر باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن، دوای خولێکی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی لوبنانی، چەند لێدوانێکی گرنگیدا و تێیدا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە کرد.
باڵیۆزەکە رایگەیاند لەگەڵ لایەنی لوبنانی، هاوڕان لەسەر پێویستی ڕزگارکردنی لوبنان، لە هێزەکانی داگیرکەری ئێران، مەبەستی لە حیزبوڵا بوو، پێیوایه حیزبوڵا لە ئێستادا لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە. هەروەها وتیشی حکومەتی لوبنان، وەڵامی هەڵوێستی حیزبوڵای نەداوەتەوە کە ڕەتی دەکردەوە لهگهڵ ئیسرائیل بچێتە ناو دانوستانەکانەوە.
سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی، باڵیۆزەکە جەختی لهوه کردەوە ئاسایشی مەدەنییەکان، جێگەی دانوستان نییە.
ههروهها ئاماژەی بەوەش کرد وڵاتەکەی پێویستی بە بەشداری فەرەنسا نییە، لە هیچ دانوستانێکی نێوان ئیسرائیل و لایەنی لوبنانی و باسی لەوە کرد پەیوەندییەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوولادا بەڕێوەدەچن.
ئهوهشی ئاشکرای کرد دانوستانەکان لەگەڵ لوبنان، لە هەفتەکانی داهاتوودا بەردەوام دەبن و لایەنی ئەمنی و مەدەنی دەگرنەوە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن، گرژییەکان لەسەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل بەردەوامن و هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان، بۆ شەڕێکی فراوانتر چڕکراونەتەوە.
PM:10:33:14/04/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت